پەروەردەکان ساڵنامەیان پێدرا

پێنج مانگ بۆ قەرەبووی خوێندن لە پەروەردەکانی سلێمانی دیاریکرا

964+
ئەحمەد مستەفا

ساڵنامەی خوێندن لە سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان دیاریکرا و بۆ سەرجەم پەروەردەکان نێردرا، چوار مانگ و 21 رۆژ دەخایەنێت.

لە 9.1.2024 دەستپێدەکات و 30.5.2024 کۆتایی دێت، ساڵنامەکە بەسەر دوو وەرز، دوو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز دابەشکراوە.

لە ساڵنامەکەی پەروەردەی گشتی سلێمانیدا، کە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام ناردوویەتی بۆ پەروەردەکان، ئاماژە بەوە کراوە، وەزارەتی پەروەردە خۆی ماوەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 و تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی دیاری دەکات.

سەبارەت بە شێوازی تاقیکردنەوەکان، عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە 964ی وت، ئەوانەی دەوامیان نەکردووە و بەشداری تاقیکردنەوەی نووسینیان نەکردووە لەسەر 80 نمرە تاقیکردنەوە دەکەن، لەگەڵ دوو هەڵسەنگاندنی وەرزی لەسەر 10 نمرە.

وتیشی، ئەمساڵ تەنیا پۆلی 12ـەکان لەگەڵ هەندێک لە پۆلی 10ـە و 11ـەکان دەوامیان کردووە، لە کۆی 219 قوتابخانە، کە پۆلی 12ـەی تێدا بووە 167 قوتابخانەیان چوونەتە ناو تاقیکردنەوەکانەوە، هەروەها تەنیا 35 قوتابخانەی بنەڕەتی دەوامیان کردووەتەوە.

+964صورة من منصة (شبكة):