ئۆتۆمبێلێک لەکاتی بەنزین تێکردن. وێنە :964
بۆ هەر سێ جۆرەکەیە
نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێنرێت
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ لە دوای کاتژمێر 4:00ـی پاش نیوەڕۆ نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی زۆری رێژەی سووتەمەنی و دابەزینی بەهای دۆلار، ئەمڕۆ هەر سێ جۆرەکانی بەنزین بۆ هەر لیترێک 25 دینار دادەبەزێت.
نرخەکان بەم جۆرەیان لیدێت: سوپەر لە 1275ـەوە دەبێت بە 1250، محەسەن لە 1125ـەوە دەبێت بە 1100 دینار و نۆرماڵ لە 900 دینارەوە دەبێت بە 875 دینار.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە لیستی ئەو بەنزیخانانەی بەنزینی پاڵپشتیکراوی جۆری 750 دیناری دابەشدەکەن کەمکراوەتەوە، 964 بەدواداچوونی کردووە، دەرکەوتووە حکومەتی عێراق ئەو بەنزینە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، پێشتر رۆژانە بەغدا بڕی یەک ملیۆن و 872 هەزار لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵی بە نرخی 750 دیناری دابین دەكرد.