سبه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگار كۆده‌بنه‌وه‌

وه‌لید عاره‌ب: ئه‌و ده‌ستانه‌ ده‌بڕینه‌وه‌ بیانه‌وێت یانه‌ی هه‌ولێر ناشیرین بكه‌ن

964+
هێژا خه‌سره‌و – هه‌ولێر

ئه‌م ئێواره‌یه‌ ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تیشكی خسته‌ سه‌ر كێشه‌كانی یانه‌كه‌ی و ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ له‌ خولی عێراق.
وه‌لید عاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌َڵ پارێزگاری هه‌ولێر ده‌بێت و بارودۆخ و كێشه‌كانی یانه‌كه‌یان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه‌.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌ستانه‌ ده‌بڕینه‌وه‌ له‌ ناو هه‌ولێر، كه‌ بیانه‌وێت یانه‌ی هه‌ولێر ناشیرین بكه‌ن.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سەمەد جەوهەر هێرشی تووند دەکاتە سەر دەستەی کارگێڕی یان...

سەمەد جەوهەر هێرشی تووند دەکاتە سەر دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر