بۆ گەڕاندنەوەی متمانەیە

بانکى ناوەندى چەند بڕیارێکی دیکە بۆ بەهێزکردنی دیناری عێراقی دەردەکات

964+

وریا فەتاح

بانکى ناوەندى ژمارەیەک بڕیارى نوێ دەردەکات و دەیەوێت لەو رێگەیەوە متمانە بۆ دینار بگەڕێنێتەوە و دۆلاریش لە بازاڕدا زیاد بکات و کەرتى وەبەرهێنانیش توشى هیچ شڵەژانێک نەبێت.

محەممەد یونس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، بانکی ناوەندی چاودێری و بەدواداچوون بۆ سەرجەم بانکەکان و سکاڵای ئەو کڕیارانە دەکات کە بەدەستی دەگات، بەتایبەت ئەگەر بانکەکان هەژمارى کڕیاران لە دینارەوە بگۆڕن بۆ دۆلاری ئەمریکی.

جەختیش دەکاتەوە، لەگەڵ ئاسانى چاودێرى کردنى ئەو پرسە، هەر بانکێک پابەند نەبێت لێپرسینەوەى لەگەڵ دەکرێت.

ئەو بەرپرسەى بانکى ناوەندى وتویەتی،”ئەم بڕیارە و هەموو ئەو بڕیارانەش کە لە رۆژانی داهاتوودا بەدوایدا دێن، لە بەرژەوەندی پاڵپشتیکردنی دیناری عێراقی و زیادکردنی متمانەیەتى”.

بەپێى ئەوەى محەمەد یونس خستویەتییەڕوو، لە رۆژانی داهاتوودا رێوشوێنی زیاتر لە بواری دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی بازاڕ و پاڵپشتیکردنی دیناری عێراقی و پاراستنی هێزی خۆی بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە دەگیرێتەبەر، یەکێک لە رێکارە نوێکانیش رێگری کردنە لە بانکەکان بۆ گۆڕینى هەژمارى بەشداربووان لە دۆلارەوە بۆ دینار.

ئەوەى نوێیە لە رێکارەکاندا ئەوەیە، رێگە بەو کۆمپانیایانە دراوە کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەت هەیە، گواستنەوەی داهاتیان وەربگرن، لەوانەش مووچەی کرێکاران، هەروەها گرێبەستی بەردەوام بۆ بەخشین و قەرز بەپێی رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران، هاوکات رێگەدان بە بانکەکان بۆ رێککەوتن لەگەڵ کرێکارەکانیان تا حەواڵەى هاتووەکانیان بە کاش بهێننە عێراق، ئەو بەرپرسەى بانکى ناوەندى عێراق بەو شێوەیە روونى کردووەتەوە.

وەک محەمەد یونس ئاماژەى پێکردووە، ئەم ڕێوشوێنانە کاریگەری باشیان لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕدا دەبێت، چونکە دابینکردنی دۆلار زیاد دەکات، ئەوەش بەشدار دەبێت لە خزمەتکردن و پاڵپشتیکردنی کەرتە گرنگەکانی ئابووری.

کۆمپانیا گەشتیارییەکان دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ ...

کۆمپانیا گەشتیارییەکان دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ گەشتیار وەردەگرن