قەسەدە: لە 2022 توانیومانە 2500 داعش دەستگیر بكەین

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

هێزەكانی سووریای دیموكرات ئاماری دەستگیركردنی چەكدارانی داعشی راگەیاندو دەڵێت، لە ساڵی رابردوودا 2500 داعشیان دەستگیركردووەو 360 ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە.

نەورۆز ئەحمەد، سەرکردەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند لە ساڵی 2022 زۆرترین ئۆپراسیۆنیان لە حەلەب و رەقە و دێرەزور و ناوچە بیابانیەكانی سووریا ئەنجامداوە.

ئەو ئەندامانەی داعش كە دەستگیركراون، سەرجەمیان خراونەتە زیندانەكان کە لەژێر دەستی هەسەدەیە.

بەشێك لە گیراوەكان ناسنامەی عێراقی و سووری و سوودانیان هەبووە، لەنێو دیلەكاندا هیچ ئەندامێكی بیانی داعش دەستگیرنەكراوە. 

زیاتر لە چوار هەزار چەكداری داعش لە زیندانەكانی سووریا و لەژێر كۆنترۆڵی هەسەدەدان و لەو ژمارەیەش نزیكەی  900 چەكداریان بیانین.