لە هەڵەبجە

هەلی کار بۆ دەرچووانى بەشى کشتوکاڵ دەڕەخسێنرێت

964+

محەمەد عومەر – هەڵەبجە

کێڵگەیەکى کشتوکاڵى لە هەڵەبجە، ژمارەیەک هەلیکار بۆ دەرچووانى بەشى کشتوکاڵ دەڕەخسێنێت.

کێڵگەی کشتوکاڵی کوردستان لە هەڵەبجە، وەک یەکەمین هەفتە بازاری کشتوکاڵی و پڕۆژەى کشتوکاڵى، ئاگادارى دەرچووانى بەشى کشتوکاڵى دەکاتەوە کە کێڵگەکە دەیەوێت هەلی کار بۆ دەرچوانی بەشی کشتوکاڵ لە زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان برەخسێنێت تا گەنجان بتوانن لە بوارەکەی خۆیاندا کاریان دەستکەوێت.

حامید ئیسماعیل، خاوەنی کێڵگەکە بە 964ی وت،”بڕیارمان داوە کە 10 بۆ 15 کەس لە دەرچوانی بەشی کشتوکاڵ لە کێلگەکەمان دابمەزرێنین، تا بتوانن بە شێوازێکی پراکتیکی لە بوارەکەی خۆیاندا کاربکەن و ببنە خاوەن کار”.

بەوتەی خاوەنی کێڵگەکە، کارەکانی ئەوکاسەنە بریتی دەبن لە سەرپەشتی کردنی ئەو بەرهەمەی کە کەسە خۆی دەیەوێت وەریبگرێت کە لە چەند بەیت پێکدێت و دواى وەرگرتنى سەرپەرشتى دەکات و دواتر کێڵگەکە بازارکردن بۆ بەرهەمەکەى دەکات و کەسەکە وەک خاوەنکار و سەرپەشتییار، بەرهەمەکەی دەفرۆشرێت”.

لە کێڵگەکەدا 105 بەرهەمی خۆماڵی هەن کە تیایدا گەشتییاران و هاوڵاتییان بە دەستی خۆیان بەرووبومەکان لێدەکەنەوە و بەشێوەیەک لە روی نرخەوە کەمتر بێت لە نرخی بازارەکان و بەروو بومەکەش بە فرێشی بگاتە دەست هاوڵاتییان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

خاوەنی نووسینگەیەک لە سلێمانی دەڵێت مانگانە 75 هەلیکار ...

خاوەنی نووسینگەیەک لە سلێمانی دەڵێت مانگانە 75 هەلیکار بۆ گەنجان دەدۆزینەوە