دەبێت لینکی ئۆنلاین پڕبکەنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو خوێندکارانە ئاگادار دەکاتەوە کە بەنیازن لەدەرەوە بخوێنن

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە بەنیازن لەدەرەوە بخوێنن، پێویستە فۆڕمى دۆسیەى خوێندن بەشێوەى ئۆنڵاین پڕبکەنەوە، ئەمە کراوەتە مەرجی هاوتاکردنی بڕوانامە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە 964ی راگەیاند، ئەو ئاگاداریە بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە دەیانەوێت لە دەرەوە بخوێنن، مەرجە لەرێگەی لینکێکی ئۆنڵاینەوە داواکاریان پێشکەش بکەن، کاتێک ئەو لینکە گۆگڵ فۆرمە پڕدەکەنەوە و دەینێرن، وەزارەت دەقی داواکاریەکەی تاوتوێ دەکات و وەڵامی ئەو خوێندکارە دەداتەوە کە ئایە ئەو زانکۆیە باوەڕپێکراوە یان نا.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەش دەڵێت، بەبێ پڕکردنەوەی ئەم لینکە ئۆنڵاینە هاوتاکردنی بڕوانامە بۆ خوێندکار ئەنجام نادرێت.

ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت لە دەرەوە بخوێنن دەتوانن لەرێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا: خوێندکارانی دەرەوە دەتوانن بگە...

وەزارەتی خوێندنی باڵا: خوێندکارانی دەرەوە دەتوانن بگەڕێنەوە و بە پچڕان هەژمار ناکرێت