سزای لەسەرە

قوتابخانەکانی کەرکوک بڕیاریان بۆ چوو؛ تەنیا ئاڵای عێراق هەڵبکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

چوا رۆژە ساڵی نوێ هاتووە، خۆشی تازە دەستبەکاربووە لە بڕیارێکی نوێیدا کە بۆ قوتابخانەکانی شارەکەی ناردووە، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک دەڵێت، تەنیا ئاڵای عێراق هەڵبکەن.

مەنسوڕ مەزری، بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی کەرکوک ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.1.2023، لە نوسراوێکدا جەخت لەوەدەکاتەوە، جگە لە ئاڵای عێراق، هەڵکردنی هەموو ئاڵایەکی تر لەسەر قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی و تورکمانی قەدەغەیە.

نوسراوەکە بەژمارە 463، ئاراستەی بەش و هۆبەو ئیدارەی قوتابخانەکان کراوە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە تەنیا هەڵکردنی ئاڵای عێراق لەسەر قوتابخانەکان رێگەپێدراوە.

وەک بیانوویەک بۆ نوسراوەکە ئەوەش نوسراوە، لە پێناو پاراستنی شکۆی دەوڵەت و پێگەی دامەزراوە پەروەردەییەکان رێگا نادرێت ئاڵای تر هەڵبکرێت، بەپێچەوانەوە هەر کەسێک سەرپێچی بڕیارەکە بکات روبەڕووی رێوشوێنی یاسایی دەکرێتەوە.

ساغکرایەوە.. وانییە لە کەرکوک 23 دەفتەر نەدزراوە

ساغکرایەوە.. وانییە لە کەرکوک 23 دەفتەر نەدزراوە