بەرپرسێکی گەورە بەرکەوتووە

وردەکاری هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی لە بەغدا

+964

ژووری هەواڵ

لە هێرشەکەی سەر بارەگای حەشدی شەعبی لەبەغدا تائێستا سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی کوژراوەو هەواڵ هەیە دوان بن.

ئەم پاشنیوەڕۆیە بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگای لیوای 12ی حەشدی شەعبی لە شەقامی فەلەستین لە خۆرئاوای بەغدا کە نزیکە لە بارەگای کۆلێژی پۆلیسەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغداوە بە 964ی وت ”هێرشەکە بە درۆن کراوە”.

دوای کەمتر لە کاتژمێرێک حەشدی شەعبی بەفەرمی رایگەیاند ئەبو تەقوا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بارەگای 12ی حەشدی شەعبی لە بۆردومانەکەی ئەمڕۆی بەغدا کوژراوە.

بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەسەرانسەری عێراق کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو محەمەد شیاع سۆدانی سەرۆک وەزیرانیش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان گرێداو کۆپتەری سەربازی لە دەوری ناوچە بۆردومانکراوەکە دەسوڕێنەوە.