زیاتر لە سێ هەزار منداڵ لەدایکبوون

ئەوەی ساڵی رابردوو لە چەمچەماڵ روویداوە لەم هەواڵەیە

964+

فەهمی نەبی

قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئاماری ساڵی رابردووی سنووری قەزاکەی بڵاوکردوەتەوە، غەرامەکردن، دەستگیرکراوان، رووداوی ئاگر کەوتنەوە و خنکان، روودای هاتوچۆ و چەندین لایەنی دیکەی ژیانی ئەو قەزایە خراوەتە روو.

ئەمڕۆ چوارشەممە رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ ئاماری ساڵی 2023ی قەزاکەی بڵاوکردوەتەوە، بەشی هەرە زۆری ئەو ئامارانە ئەمانەی خوارەوەن.

داخستن و غەرامەکردن

ساڵی رابردوو لە چەمچەماڵ 13 هەزار و 450 شوێن غەرامەکراون بەهۆی سەرپێچییەوە، لەگەڵ ئەوەدا 130 شوێنیش داخراون و 57 تۆن خواردن و خواردنەوە دەستیانبەسەر داگیراوە.

دەستگیکراوان

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەڵێت، ساڵی 2023 لە چەمچەماڵ 991 کەس دەستگیرکراون، 709 کەسیان رادەستی پۆلیس کراون و 159 کەسیان بە کەفالەت ئازادکراون.

مادەی هۆشبەر

لەماوەی ساڵی رابردوو 91 کەس بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون لەو ژمارەیە 5 کەسیان ژن بوون، 49 کەسیان ئازاد کراون 17 کەس لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و 16 کەسیش سزادراون لەناویاندا بازرگانی مادەی هۆشبەر هەبووە.

ئاماری پۆلیس

لەساڵی 2023 ئەوەی وەک رووداوی جۆراوجۆر لە چەمچەماڵ تۆمارکراوە ژمارەیان دوو هەزار و 154 رووداو بووە، نۆ حاڵەتی کوشتن 82 هەوڵی کوشتن و 10 حاڵەتی خۆکوشتن، 28 حاڵەتی تەقەکردن، 249 حاڵەتی دزی، 28 حاڵەتی کێشەی مۆبایل بووە، بەگوێرەی قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئەو ئامارە کەمیکردووە.

رووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە و خنکان

ساڵی رابردوو 107 حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە و رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە، هاوکات دوو حاڵەتی خنکان هەبووە.

رووداوی هاتوچۆ

لەماوەی ساڵی رابردوو 90 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، 13 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 63 حاڵەتی برینداربوون هەبوون، لەو رووداوانە 32 حاڵەتی وەرگەڕان و 52 حاڵەتی پێکدادان و پێنج حاڵەتی شێلان بووە.

هاتوچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، هەزار و 569 مۆڵەتی شۆفێری جۆراوجۆر بە هاوڵاتیان دراوە، لەو ساڵەدا شەش هەزار و 777 سەرپێچی لەلایەن کامێراکانەوە تۆمارکراوە، 125 ئۆتۆمبێل و 60 ماتۆڕسکیل دەستیبەسەر داگیراوە.

توندوتیژی خێزانی

لەساڵی رابردوو، 254 سکاڵا تۆمارکراوە، 98 فەرمانی دەستگیرکردن هەبووە و 85 کەسیش دەستگیرکراون، یەک رووداوی کوشتن و سێ رووداوی خۆکوشتن و پێنج حاڵەتی سووتان و شەش حاڵەتی خۆسوتاندن هەبووە.

ساڵی رابردوو سێ هەزار و 736 منداڵ لە چەمچەماڵ لەدایک بوون

ئاماری پۆلیسی دارستان

86 سەرپێچیکار دەستگیرکراون، هەزار و 30 داری تەڕ بڕاونەتەوە، لە قەرەهەنجیریش 53 راوچی دەستگیرکراون.

ساڵی رابردوو لە قەزای چەمچەماڵ 781 تۆن خواردن لە کوالێتی کۆنتڕۆڵی بانی مەقان گەڕێنراوەتەوە، رۆژانە 75 تۆن خاشاک کۆکراوەتەوەو براوەتە دەرەوەی شار بە کۆی ساڵەکە 27 هەزار تۆن خاشاک کۆکراوەتەوە کە ٪59ی پاشماوەی خۆراک بووە، پۆلیسی شارەوانی 169 زیادەڕۆییان لابردووە و نۆ کەسیان دەستگیرکردووە.

لە چەمچەماڵ تەقە لە کەسێک کرا

لە چەمچەماڵ تەقە لە کەسێک کرا