فەرموون ئەمە حاسڵاتی غەزەو دەرودراوسێیە
ناتەنیاهۆ: بەڵێنمداوە شەڕ ناوەستێت
ژووری هەواڵ
شەڕ لە غەزە گەیشتە رۆژی 88، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت لە رۆژی حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ کوژراوو بریندار پێکەوە لەو کەرتە گەیشتە نزیکەی 80 هەزار، 22185 کوژراوو 57035 بریندار.
میدیا ئیسرائیلییەکان دەڵێن: لەوەتەی شەڕی زەمینی لە غەزە دەستی پێکردووە تائێستا 1600 سەربازی ئیسرائیلی تووشی شۆکی دوای کارەسات بوون و باری دەرونیان جێگیر نییە، سوپا ناچار بووە 250 سەربازیان لە خزمەتی سەربازی ببەخشێت.
تسفی زامیر سەرۆکی پێشووتری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) لە تەمەنی 98 ساڵی گیانیلەدەستدا، زامیر لە سەردەمی گۆڵدا مائیر لە ساڵی 1973 کاتی شکستی ئیسرائیل بەرامبەر میسرو سوریا سەرۆکی مۆساد بووە.
ناتەنیاهۆ دەڵێت: لە پێناو هەموو ئەو سەربازە ئیسرائیلیانەی لەسەر خاکی غەزە کوژران، بەڵێنم داوە تا هەموو غەزە کۆنترۆڵ نەکەین شەڕ ناوەستێت.
بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ئیسرائیل هاواری لێهەستاو دەڵێت ئەگەر دەستبەجێ پێداچوونەوە نەکرێت بە بەبوجەداو خەرجییەکان کەم نەکرێنەوە ئەوا ئابووری ئیسرائیل تووشی گوزی گەورە دەبێت.
حیزبوڵای لوبنانی دەڵێت بە موشەک و درۆن چەند ئامانجێکیان لەناوچەی جیاوازی ئیسرائیل پێکاوەو ژمارەیەک سەربازیان کوشتووە.