بە گوژمەی نزیکەی 10 ملیار دینار
تەواوکردنی رێگای گوندەکانی شەمێران لە قۆناغی کۆتایین
964+
توانا نەقی
قیرتاوکردن و چاککردنی رێگای گوندەکانی شەمێران وا تەواو دەبێت و خەڵکی ئەو گوندانە لە رووی رێگاوبانەوە دەحەسێنەوە.
زۆری رۆشتووە و کەمی ماوە بە قسەی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە لە89%ـی گوندەکان تەواو بووە و 11%ـەی ماوە کە بەزووترین کات تەواو دەبێت.
فەرەیدون رەسوڵ ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە 964ـی وت، ژمارەی گوندەکان 11 گوندە و بو گوژمەی 9 ملیار و 521 ملیۆن دینار قیرتاو و چاکردنی رێگاکانیان بۆ دەکرێت و لە قۆناغی کۆتاییدان.
وتیشی، درێژی رێگای ئەو گوندانە 30 کیلۆمەترە و تا ئێستا 26 کیلۆمەتری قیر کراوە و چوار کیلۆمەتری تێکەڵە رێژە جارێ.
ئەو گوندانەی شەمێران پێکهاتوون لە وڵوەر، دەنگەوەر، کۆکۆیی، وەرمن، چەمەڕەش، کانی کەوە، ئەحمەد بەگ، توڵەیی، دڵفی عەبدوڵا، دڵفی مەجید و دۆڵی ئاور.
سەرپەرشتیاری پرۆژەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواو بوونی قیرتاوکردنەکان تەنیا گاردرێڵی حاسنی قەراغی شەقامەکان دەمێنێت و ئەوانیش دادەنێن.