قوتابیەک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە تەماشای پرسیارەکان دەکات _ وێنە: 964
چارەنوسیان لای وەزارەتە
بەبێ بەشداری 13 پەروەردە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
سبەی چوار شەممە 3.1.2024، بەبێ بەشداری 13 پەروەردە، تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی قۆناغی بنەڕەتی (1 بۆ 9) لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
ئەو 13 پەروەردە دەکەونە، سنوری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و نزیکەی 700 هەزار قوتابیان هەیە.
کارنامەی وەزارەتی پەروەردە بەوجۆرەیە کە سەرجەم پۆلە ناکۆتاکان لە سبەی چوارشەممەوە دەست بەتاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز دەکەن، ئەوە لە کاتێکدایە بە قسەی سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستیانى كوردستان بێت بۆ 964، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ وه‌رزى دووه‌مى خوێندن مامۆستایان بایكۆت بشكێنن و ده‌ست به خوێندن بكەنه‌وه.
سه‌باره‌ت به وه‌رزى یه‌كه‌مى خوێندنیش كه له سنورى پارێزگاکانی، سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و راپه‌ڕین به‌هۆى بایكۆته‌وه نەخوێندراوە، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه هه‌یه ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م وه‌رزه‌ی خوێندن بدات.