چەند پزیشکێک سەرقاڵى ئەنجامدانى نەشتەرگەرین وێنە: تەندروستى راپەڕین
حەوت کەس ژەهراوى بوون
لە رۆژانى پشووى سەرى ساڵدا 83 منداڵ لە رانیە و قەڵادزێ لەدایکبوون
964+
وریا فەتاح
لە رۆژانى پشوى سەرى ساڵدا، زیاتر لە هەزار و 600 کەس سەردانى فریاکەوتنى رانیە و قەلادزێیان کردووە و 83 منداڵیش لەدایکبوون.
بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى راپەڕین بڵاوىکردەوە، لە رۆژانی پشووی سەری ساڵدا 600 هاوڵاتی سەردانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رانیەیان کردووە کە لەناویاندا 17 بریندارو حەوت حاڵەتی ژەهراویبوون هەبووە.
هەر لە لە رۆژانى پشووى سەرى ساڵ، هەزار و 25 کەس، سەردانى نەخۆشخانەى فێرکارى شەهیدانى قەڵادزێیان کردووە.
“لە قەڵادزێ 21 منداڵ لەدایکبون و 31 نەشتەرگەریش ئەنجامدراوە، لە رانیەش 62 منداڵ لەدایکبوون و 28 نەشتەرگەریش ئەنجامدراون”، تەندروستى راپەڕین وای بڵاوکردووەتەوە.
پشووى سەرى ساڵ کە لە نێوان (2023.12.25 تا 2024.1.2)ـە، لەو ماوەیەدا سەنتەری گورچیلەی دەستکردی رانیە و قەڵادزێ 153 شوشتى گورچیلە بۆ نەخۆشانی گورچیلە ئەنجامداوە.