تەندروستی راپەڕین بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
تەندروستی راپەڕین بەدوای هاوڵاتییەکی بەخشراوی شاری رانیەدا دەگەڕێت، کە قاچی توشی نەخۆشی بووە و پێویستی بە چارەسەر هەیە.
تەها محەمەد بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین بە 964ـی وت، لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری تەندروستی راپەڕین بڕیاردراوە، چارەسەر بۆ ئەو هاوڵاتییەی شارەکەيان بکەن.
وتيشي “ئەو كەسە کەسێکی بەخشراوە توشی نەخۆشییەکی قاچ بووە” لە رێگەی 964يشەوە داوای لە کەسوکاری نەخۆشەکە کرد کە بەزووترین کات ئەو کەسە بگەیەننە نەخۆشخانەی گشتی راپەڕین بە مەبەستی چارەسەر کردن.
سەبارەت بەوەی کە بۆچی تیمی تەندروستی راپەڕین خۆیان ئەو کەسە ناگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، تەها محەمەد رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەو کەسە بەخشراوە پێویستە کەسوکاری رەزامەندی دەرببڕن و خۆیان بیهێنن بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەی ئێمە لێرە بتوانین بەزووترین کات چارەسەری پێویستی بۆ بکەین.