12 تیمی ئاگر کوژێنەوە بڵاوەیان پێکرابوو

شەوی سەری ساڵ هەولێر سەلامەت بوو

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دوێنی شەو لەکاتێکدا بەشی زۆری خەڵک سەرقاڵی ئاهەنگ گێڕانی سەری ساڵ بوون، 12 ئاگر کوژێنەوە لەناو شاری هەولێر بڵاوەیان پێکرابوو.

کاروان میراودەلی وتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئەو 12 تیمە بەجۆرێک دابەشکراوە لەو شوێنانە دەبن، کە یاری ئاگرینی لێ ئەنجام دەدرێت.

تیمی 964 بەدرێژایی دوێنی شەو لەگەڵ تیمی بەرگری شارستانی هەولێر بوو، هیچ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمار نەکرا.

لەهەولێر 93 رووداوی ئاگرکەوتنەوە بە هۆی جگەرەوە بووە

لەهەولێر 93 رووداوی ئاگرکەوتنەوە بە هۆی جگەرەوە بووە