زیاتر لە هەشت ناوچەی گرتووەتەوە

تورکیا ساڵی پار زیاتر لە 1500 هێرشی ئەنجامداوە

964+
ئەحمەد مستەفا

باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان (هەپەگە)، ژمارەی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی ئاشکراکرد، کە لە ساڵی 2023 بۆ سەر هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

ژمارەی هێرشەکان هەزار و 640 هێرشی ئاسمانی بووە، بە هۆیەوە لانیکەم 28 کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە بڵاوکراوەیەکدا، فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە”، باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەوەشی وتووە، هەر لە یەکەم رۆژی ساڵی 2023 سوپای تورکیا هاوشێوەی هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی “پاراستنی مێدیا” بە درێژایی ساڵەکە چەندین هێرشی بۆ سەر ناوچەکانی وەک شەنگال، مەخمور، چەمچەمال، پێنجوێن، شارباژێر، کۆیە، رانیە و دوکان ئەنجامداوە.

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی کە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” بڵاوی کردووەتەوە، دەوڵەتی تورکیا، لە ساڵی 2023، زیاتر لە هەزار و 640 جار، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر “گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گەریلا و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ئەنجام داوە”.

پەکەکە بە تورکیا دەڵێت لە سلێمانی کەسمان نەکوژراوە

پەکەکە بە تورکیا دەڵێت لە سلێمانی کەسمان نەکوژراوە