هۆکار چییە؟

گومرگ بۆ دەروازەکان: لە پێنجشەممەوە هاوردەکردنی پەتاتە رابگرن

964+
ئەحمەد مستەفا

بە نوسراوێک گومرگی هەرێمی کوردستان هاوردەی “پەتاتەی خواردنی” بۆ ماوەیەکی نادیار قەدەغەکرد، دەروازەکانیشی بۆ رەتکردنەوەی راسپارد.

لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان گۆکاکان پڕ لە پەتاتەی هەڵگیراون.

بە گوێرەی نوسراوەکە بێت کە ئەمڕۆ 1.1.2024 ئاڕاستەی دەروازەکان کراوە، گومرگ لەسەر داوای وەزارەتی کشتوکاڵ ئاگاداری دەروازەکانی کردووەتەوە، لە رۆژی پێنجشەممە 4.1.2024 رێگەنەدەن پەتاتە هاوردە بکرێ.

بەغدا و کوردستان لیژنەیەک بۆ گومرگ و بەرهەمی ناوخۆ پێک...

بەغدا و کوردستان لیژنەیەک بۆ گومرگ و بەرهەمی ناوخۆ پێکدەهێنن

ئەمڕۆ دووشەممە، شاخەوان ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماغ بە 964ی وت، ئەم چەند رۆژە نوسینگەکان و بازرگاکانان ئاگادار دەکرێنەوە و لە دوای 1.4.2024 تا کاتێکی نادیار لە دەروازەکانەوە رێگە هاوردەکردنی پەتاتەی خواردن نادەین.

وەزارەتی کشتوکاڵ بە پشت بەس بە یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2008 پاراستنی و پێشخستنی بەرهەمی کشتوکاڵ بڕیارەکەی دەرکردووە، ئەوەشی وتووە، سەردانی کۆگا و عەمبارەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانیان کراوە و لە ناوخۆدا رێژەیەکی زۆر پەتاتەی کۆگا کراو بوونی هەیە.