بۆ ئەو خوێندكارانه‌ی هەڵەیان کردووە: هیچ خەمتان نەبێ
بە گوێرەی ئەو کورسیە بەتاڵانەی کە لە بەشەکاندا ماون دووبارە ناوتان دێتەوە
میدیازان – شانۆ کەمال
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌ی هه‌ڵه‌یان كردووه له‌فۆرمی زانكۆ لاین‌و ناویان نه‌هاتووه‌ته‌وه، بێخه‌م بن، چونكه كێشه‌ی هه‌موویان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی زانكۆلاین، وه‌زیری خوێندنی باڵا رایگه‌یاند له‌كۆی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له قۆناغی دوانزه ده‌رچوون ته‌نیا 368 خوێندكار ناویان نه‌هاتووه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه فۆرمه‌كه‌یان پڕكردووه‌ته‌وه.
ئێستاش ئەو خوێندکارانەی کە بە هەڵە فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردبۆوە، لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن دوای وردبینی بەگوێرەی کۆ نمرەکان و ئەو ریزبەندیەی هەڵیانبژاردوە بە گوێرەی ئەو کورسیە بەتاڵانەی کە لە بەشەکاندا ماون دووبارە ناویان دێتەوە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە میدیازانی راگەیاند هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه له‌ماوه‌ی 12ی تشرینی یەکەمی 2022 تاوەکو 25ی تشرینی یەکەم دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن، دواتر بە گوێرەی کۆنمرە و ریزبەندی هەڵبژاردنەکانیان دووبارە ناویان دێتەوە.
“له‌ماوه‌ی 12ی تشرینی یەکەمی 2022 تاوەکو 25ی تشرینی یەکەم دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن”
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، داوای لەسەرجەم زانکۆ حکومییەکان کردوە کە فۆڕمی راستەوخۆ دابەشبکەن لەئەمڕۆ 18ی تشرینی یەکەمەوە بۆ پرکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکانی زانکۆ لە هەرسێ سیستمی زانکۆلاین و پاراڵێڵ و ئێواران.
ئەو بڕیارە بۆ هەموو بەشەکانی زانکۆ نییە، چونكه مەرج نییە لەسەرجەم بەشەکانی زانکۆ کورسی بەتاڵ مابێت لە چ بەشێک کورسی مابێت لەو بەشە فۆڕم دابەشدەکرێت.
کۆی پێشکەشکارانی زانکۆلاین 44 هەزار و 408 قوتابی بوون، 27 هەزار و 728یان هی ساڵی خوێندنی 2022 و 9 هەزار و 354یش هی ساڵی 2021 و 7 هەزار و 326 دەرچووی دیکەش هی ساڵانی رابردوو بوون، کۆی وەرگیراوان لەو ژمارەیە 41 هەزار و 253ـە، لەو ژمارەیە 27 هەزار و 360 لە دەرچووانی ئەمساڵن، کە دەکاتە %100ی دەرچووان.