کەشوهەوا

ئەمڕۆ جەو خۆشە و سبەینێ ساردتر دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ کەشەکە جێگیر دەبێت و ئاسمانیش لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەشی پێشبینی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوەی کوردستان بڵاویکردەوە، بارانبارین لە گۆڕێ نییە، بەڵام سبەینێ جەوەکە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها پلەکانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دووشەممە 1.1.2024
کەش/ ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت بە شێوەیەکى گشتى
خێرایى با / لەسەرخۆ (10 – 15) کم /ک دەبێت
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی
مەوداى بینین/ لە نێوان (9 – 10) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى+5
حاج ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى