لە ئێرانەوە

پیازیان بە پرتەقاڵ داپۆشیووە و دەیانویست رەوانەی عێراقی بکەن

964+

سۆما حەکیم زادە

لە خاڵێکی گومرگی پارێزگای کرمانشا دەستبەسەر بارێکی پرتەقاڵ گیرا، کە لە ژێرەوە پیازی شاردوەتەوە، دەیانویست ئەو بارە رەوانەی عێراق بکەن.

شەهاب محەمەدی، بەرپرسی گومرگی سۆمەر، رایگەیاندووە، ئەم بارە قاچاغەی دەستیبەسەرداگیراوە پێنج تۆن پیازی بارکردبوو، بەڵام لەبەشی سەرەوە بە پرتەقاڵ داپۆشرابوو.

دەستبەسەرداگرتنی ئەم بارە لەکاتێکدایە، چەند مانگێکە بەهۆی  رێکخستنی بازاڕی ناوخۆی ئێران باجی گومرگی لەسەر پیاز زیادکردووە، بۆیە هەندێک کەس دەیانەوێت پیاز بە قاچاغ رەوانەی عێراق بکەن.

پاسی گەشتیاری بوون بەڵام باری قاچاخیان بارکردبوو

پاسی گەشتیاری بوون بەڵام باری قاچاخیان بارکردبوو