هیچ مەسیحیەک لە خانەقین نەماوە

کەنیسەی بشاره لە خانەقین تەمەنی زیاتر لە 70 ساڵە و دەرگاکەی داخراوە

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

کەنیسەی بشارە دەکەوێتە سەنتەری شاری خانەقین لە گەڕەکی پاشاکۆپری و مێژوویەکی دێرینی هەیە و پارێزگاری لێکراوە.

ئەم کەنیسەیە لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵی دووەم لە ساڵی 1950 لەسەر دەستی ژنە کریستیانێکی سەرمایەدار بەناوی “مەریەم داود میخائیل” دروستکراوە.

سەربەست برزۆ شارەزای بواری مێژوو لە شاری خانەقین بە 964ی وت، لە رابردوو کاتێک جەژنەکانی ئاینی مەسیحی دەهات، ئەم کەنیسەیە پڕ دەبوو لە خەڵک لە سەرجەم پێکهاتەکان لەم شوێنە کۆدەبوونەوە.

ئەو شارەزایەی مێژوو دەڵێت، لە ئەدەب و فەرهەنگی ناوچەکە کریستیانەکان و ئەو کەنیسەیە بوونەتە هێمای جوانی، هونەرمەند ئازاد خانەقینی گۆرانیەکی هەیە بەناوی “ئەرمەنی”.

کۆچی کریستانەکانی خانەقین لەگەڵ شەڕی ئێران و عێراق دەستپێدەکات، دواین کەسی کریستیان لەساڵی 2021 بەناوی “دادە ماری” شارەکەی جێهێشت.

رێکخراوی کۆچکردنی نێودەوڵەتی ساڵی 2021 ئەو کەنیسەی نۆژەنکردەوە و دواتر رادەستی فەرمانگەی شوێنەواری خانەقینی کرد.

یانەیەکی وەرزشی لە کەنیسە هەڵبژاردنیان کرد

یانەیەکی وەرزشی لە کەنیسە هەڵبژاردنیان کرد