23 ساڵە کەلوپەلی کولتووری لە ماڵەکەیدا کۆدەکاتەوە
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
پیاوێکی تەمەن 74 ساڵ بەناوی حاجی ئەحمەدی سپینداری ماوەی 23 ساڵە کەلوپەلی کەلەپوری و ئەنتیکە لە ماڵەکەیدا کۆدەکاتەوە کە هەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی جیهانی یەکەم.
حاجی ئەحمەد سپینداری تایبەت بە 964 دەڵێت، ئەمە هیوایەتی منە و بەهیچ شێوەیەک کەلوپەلەکانیش نافرۆشم ، دەمەوێت پارێزگاری لێبکەم و بۆ گەنجی ئەم سەردەمەی بهێڵمەوە
هەندێک لە کەلوپەلەکانی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم و هەندێکیان بۆ ساڵی 1948 زاینی.