لە داقوق

گەنجێکی تەمەن 30 ساڵە بە تەزووی کارەبا سووتا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 30 ساڵە لە گوندی 7ی نیسانی سەر بە قەزای داقوق بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.

بەگوێرەی وتەی کەسوکارەکەی، ئەو گەنجەی مردووە باوکی دوو منداڵە و منداڵێکی دیکەیان لەم چەند رۆژە دێتە دونیاوە.

سامر عزی پورزای ئەو گەنجەیە کە گیانیلەدەستداوە بە 964ـی وت، پورزاکەم لە کاتی راکێشانی کارەبا بۆ ناو گوند کارەبا گرتویەتی، تەنانەت پێی وابووە کارەبای نیشتیمانی کوژاندوەتەوە، بەڵام بیری چووە و دەستی بەر کێبڵی کارەبا کەوتووە و بەشێکی جەستەی سووتاوە.

ئەوەشی وت، دوای چەند کاتژمێرێک مانەوە دواتر گیانیلەدەستدا.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

کارمەندێکی ئاسایش بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستد...

کارمەندێکی ئاسایش بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا