یاری کوردەواری ئەنجام دەدەن
لە گوندی چرۆستانی هەڵەبجە شەوچەرەیەک رێکخرا
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
لە گوندی چرۆستانی سنووری هەڵەبجە، لەلایەن کوێخای گوندەوە شەوچەرەیەک رێکخرا و دوای نانخواردنی ئێوارە بەزم و رەزم دەستیپێکرد.
شەوچەرە وشەیەکی کۆنی کوردەواریە، بەو شەوە درێژانەی زستان دەوترێت کە خەڵکی لە ئێوارەوە تا درەنگانی شەو خەریکی ئەنجامدانی یاری کوردەواری خواردن و گۆرانی وتنن.
مام والی کە بە قسەخۆشەکانی ناسراوە و بەشداربوی شەوچەرەکە بوو بە 964ی وت: ئامانجمان لە زیندوو کردنەوەی ئەم شەوە دەرخستنی نەریتی باو و باپیرانە بۆ نەوەکانمان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش هاوشێوەی ساڵان, کە ئەو کات هەر شەوە و لەماڵیک کۆ دەبوینەوە و بە گۆرانی وتن و بەڕوو برژاندن و یاریکردن تا بەیانی چێژمان وەردەگرت و خەریکی کات بەسەربردن بووین.