لەمەودوا نابینایان کتێب دەخوێننەوە

964+
هێرۆ مه‌ولودی – هه‌ولێر

کێشەی نەبوونی کتێب بە زمانی بڕایل تایبەت بە نابینایان، لە هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە، ئێستا لە چاپخانەیەکی تایبەتدا کتیب بەم زمانە تایبەتە چاپ و بڵاودەکرێتەوە.

حەسەن بیرێژی بەرٍێوه‌بەری پەیمانگه‌ی رووناکی بۆ نابینایان لە هەولێر، دەربارەی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی بڕایڵ تایبەت بە 964+ رایگەیاند “لە چەند ساڵی رابردوودا نابینایان کێشەیان زۆر بوو بۆ خوێندن، بەڵام لە ساڵی 2022 بەشێکی زۆری کتێب بە نووسینی بڕایڵ لە لایەن سەنتەری رۆشنا تایبەت بە نابینایان چاپ و بڵاوکراوەتەوە”.

“وتیشی “ئەگەر ئێستا نابینایان پێویستیان بە هەر کتێبیک بێت ئەم چاپخانەیە بە زمانی تایبەتی نابینایان چاپی ده‌كات.

لە پەیمانگه‌ی رووناکی له‌ هەولێر، 76 قوتابی نابینا سەرقاڵی خوێندنن و سوود لە زمانی بڕایڵ دەبینن، پەیمانگه‌كە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زۆرترین قوتابی نابینا لە خۆدەگرێت .

ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانیی زمانی بڕایله‌ و له‌ ساڵی 2018 رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رۆژی 4ـی كانوونی دووه‌می وه‌ك رۆژی جیهانی بڕایل دیاریی كرد.