به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ :كاره‌بامان به‌رده‌وامه‌

ساردترین ناحیه‌ى هه‌ رێم یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى پێدراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ناحیه‌ى حاجی ئۆمەران وه‌ك ساردترین ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ دانیشتوانه‌كه‌ى دراوه‌، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ ده‌ڵێت، به‌رده‌وامى كاره‌باكه‌ى قه‌ره‌بووى كه‌مى نه‌وتى بۆ كردوونه‌ته‌وه‌.

حاجی ئۆمەران سەر بە قه‌زای چۆمانە له‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، به‌یه‌كێك له‌ ساردترین ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان داده‌ندرێت كه‌ پێش هاتنى وه‌زرى زستان به‌فرى لێ ده‌بارێت و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت “ئێستا پله‌ى گه‌رمییه‌كه‌ى پێنج پله‌ ژێر سفرى سیلیزییه‌”.

ئەمساڵ حکومەتى هەرێم تەنیا یەک بەرمیلى 200 لیتر نەوتى داوە بە هاوڵاتییان و بەرامبەر هەر بەرمیلێکیش نەوت 105 هەزار دیناری وەرگرتووە.

964 په‌یوه‌ندی به‌ عه‌بدولوه‌هاب مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ كرد، بۆئه‌وه‌ى بزاندرێت ئاخۆ پلانیان هه‌یه‌ نه‌وتى دیكه‌ له‌ سنووره‌كه‌یان بدرێته‌ هاوڵاتیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، تا ئێستا ته‌نیا یه‌ك به‌رمیل دابه‌شكراوه‌ و دیاریش نییه‌ نه‌وتى دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت یان نا.

وتیشی “وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ كه‌مى نه‌وت، كاره‌باى به‌رده‌وام له‌ حاجى ئۆمه‌ران دراوه‌ته‌ هاوڵاتیان”.

كاره‌باكه‌ى حاجى ئۆمه‌ران له‌ ئێرانه‌وه‌ دێت و حكومه‌تى هه‌رێم به‌پێى گرێبه‌ستێك ئه‌و كاره‌بایه‌ى له‌ ئێران بۆ حاجی ئۆمه‌ران وه‌رگرتووه‌.

مانگى ته‌مووزى ئه‌مساڵ وته‌بێژى كاره‌باى ئیداره‌ى سۆران به‌ 964ـى وت كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم كاره‌با ده‌گه‌یه‌نێته‌ حاجی ئۆمه‌ران و ئیدى ئه‌و ناحیه‌یه‌ پێویستى به‌ كاره‌باى ئێران نابێت.

964 ده‌زانێت، ماوه‌ى 32 ساڵه‌ دانیشتووانی حاجی ئۆمەران پشتیان بە کارەبای ئێران بەستووە، له‌مانگى ته‌ممووزى ئه‌مساڵیشدا‌، دوایین كرێى مانگانه‌ى ئه‌و كاره‌بایه‌ 300 ملیۆن دینار بووه‌ کە حکومەتی هەرێم بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی داوە.

چۆمان و حاجی ئۆمەران بە تەواوی بوونە خاوەنی کارەبای نی...

چۆمان و حاجی ئۆمەران بە تەواوی بوونە خاوەنی کارەبای نیشتیمانی