دیمه‌نێكی ناوه‌ندى قه‌زاى كه‌لار كه زۆربه‌ى منداڵى ئیشهرى تێدایه. وێنه: 964+
له گه‌رمیان
هه‌ر منداڵێك له‌سه‌ر شه‌قام كاربكات به‌خێوكه‌ره‌كه‌ى ده‌درێته دادگا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، بڕیارێك دراوه، هه‌ر منداڵێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ببیندرێت كاربكات، به‌خێوكه‌ره‌كه‌ى ده‌درێته دادگا، ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نێكه‌وه دراوه كه نوێنه‌رى زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌كانى تێدایه.
ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی منداڵ، له نوێنەری هه‌ریه‌ك له داواکاری گشتی، ئیدارەی گەرمیان، پۆلیس، ته‌ندروستى و مافى مرۆڤى تێدایه و مانگانه له‌سه‌ر ره‌وشی منداڵانى سنووره‌كه كۆبوونه‌وه‌ى خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن و راسپارد و بڕیاری پێویستیش ده‌رده‌كه‌ن.
ژیلوان عادل شکور، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، كه ئه‌ندامى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه به 964ـى وت، بڕیاره‌كه‌یان ئەو دایک و باوکانە ده‌گرێته‌وه کە لە رووی مادییەوە گرفتیان نییە و بەزۆر منداڵەکانیان دەنێرنە سەرشەقام بۆ کارکردن.
وتیشی “لەسنوورى گه‌رمیان ژماره‌یه‌كی زۆرى منداڵ له‌سه‌رشەقامه‌كان ده‌بیندرێن کە کاردەکەن، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاری پپێویست له‌و باره‌وه بدات”.
باسی له‌وه‌شكرد، لیژنەیەکیان له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌م دیارده‌یه و ده‌شڵێت “یەک بە یەکی خێزانى ئه‌و منداڵانه به‌سه‌رده‌كرێنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له ژیانی خێزانی ئەو منداڵانە دەکەین ئەگەر بۆمان دەربکەوێت بەزۆر نێردراونەتە سەرشەقام به‌خێوكه‌ره‌كه‌یان دەدەین بە دادگا”.
به‌پێی ئامارێكى نافه‌رمى كه بەرێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی به 964ـى داوه، له‌سنوورى ئیداره‌ى گەرمیان 150 منداڵ له‌سه‌رشه‌قامه‌كان كارده‌كه‌ن كه به‌جۆرێك له‌و ژماره‌یه 122 منداڵیان له ناوه‌ندى قه‌زاى كه‌لارن.