نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و 80 دۆلاری تێپەڕاند کە ئەو نرخەی ئێستای چەند رۆژێکە بەخۆوە نەبینیوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 80 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەرچی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیشە بە 75 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دواینجار 30.11.2023 بوو کە نرخی نەوت لەسەرووی 84 دۆلار مامەڵەی پێوە کرابوو.
رۆژی سێشەممە، نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانی لە دووبارەبوونەوەی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتییەکان بە رێژەی 2٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.