له‌سێ به‌نداوه‌كه‌ى هه‌رێم زیاتر له‌ 100 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گلدراوه‌ته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ده‌ڵێت، به‌هۆى باران بارینى چه‌ند رۆژى رابردوو زیاتر له‌ 100 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو له‌ هه‌ر سێ به‌نداوه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان، گلدراوه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا به‌نداوى دوكان 77 سانتیمه‌تر ئاستى ئاوه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ماوه‌ى باران بارین كه‌ وه‌زارت دیاریكردووه‌ 48 كاتژمێری رابردووه‌.

بەنداوی دوکان 84 ملیۆن مه‌ترسێجا ئاوی بۆ هاتووە و 77 سانتیمه‌تر ئاستی ئاوه‌كه‌ی بەرزکردۆتەوە.

بەنداوی دەربەندیخان 16 ملیۆن مه‌ترسێجا ئاوی بۆ هاتووە و 24 سانتیمه‌تر بەرزبۆتەوە.

بەنداوی دهۆک 300 هەزار مه‌ترسێجا ئاوی بۆ هاتووە و 20 سانتیمه‌تر ئاستى ئاوه‌كه‌ى بەرزبووه‌تەوە.

بەنداوی گۆمەسپان ئاوی بارانی تێدا گل دراوەتەوە

بەنداوی گۆمەسپان ئاوی بارانی تێدا گل دراوەتەوە