بۆیاخچییە کەشخەکەی هەریر
“حەز دەکەم بە جلوبەرگی خاوێنەوە کار بکەم”
+964
ئاکام غەفور-خەلیفان
زێدان گەنجێکی دانیشتووی هەریرە، ماوەی 15 ساڵە رۆژانە کاری بۆیاخکردنی پێڵاو دەکات لە ناو بازاڕی هەریر، ئەوەی کە جیاوازە، گەنجەکە هەموو کاتێک بە جلوبەرگی فەرمی و خاوێن و وتووکراو لەسەر کارەکەی دەبینرێت، ئەو دەڵێت، “ناتوانم جلوبەرگم خاوێن نەبێت و کار بکەم”.
زێدان باسی ژیانی خۆی بۆ 964 دەکات و دەڵێت، “بەهۆی ئەوەی هەموو کات بە جلی خاوێن دەردەکەوم و ناوبانگێکی زۆرم پەیدا کردوە، لە زۆربەی شارەکانی کوردستانەوە خەڵک سەردانم دەکەن و دێن بۆ لام”.
ئەو گەنجە داوا لە گەنجانی دیکە دەکات، کار بکەن و پشت بە خۆیان ببەستن و شەرمیان لە کارکردن نەبێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا