لە ناو ماڵەکاندا کانی تەقیوە

ژیانەوەی سەرچاوە ئاویەکانی گوندی شەروێت

964+

محەمەد علی

سەرچاوە ئاوییەکانی گوندی شەروێت سەربە ناحیەی ژاراوە، لەساڵی رابردودا وشکی کردبوو لەئێستادا بوژاونەتەوە، گوندی شەروێت یەکەم گوندە لەناوچەی پشدەر، بەرلەهاتنی وەرزی بەهار کانیاوەکانی بوژاونەتەوە..

گوند نشینان دەڵێن، مەترسی وشکە ساڵی نەماوە، لەناو گوندی شەروێت زیاتر لە 40 کانیاو بوژاونەتەوە کە بە هەموویان روبارێکیان دروست کردووە  روبارە بۆکشتوکاڵ و ئاژەڵداری سودی لێدەبینرێت و جوانیەکی تایبەتی بە گوندەکە بەخشیوە.

جیاوازی سەرچاوە ئاوییەکانی گوندی شەروێت لەگەڵ سەرچاوەکانی دیکە ئەوەیە، لە زستاناندا شیلەتێنە، واتا گەرم ترە لە سەرچاوە ئاویەکانی تر ئاوێکی پاک و خاوێنە بەڵام سودیشی لێوەر ناگیرێت

پێداچوونەوە: توانا نەقی