شۆفێرەکەی سەلامەتە

بارهەڵگرێک وەرگەڕا و سەدان فەردە ئاردی لێ کەتووەتە سەر شەقام

964+

فەهمی نەبی

بەرگری شارستانی زاخۆ دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی شیناڤای زاخۆ بارهەڵگرێک کە ئاردی بارکردبوو وەرگەڕاوە هەرچی فەردە ئاردە کە باریکردبوو لێی کەوتووەتە سەر شەقام.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرگری شارستانی زاخۆ دەڵێت، کاتژمێر 1:10ی دوای نیوەڕۆ بوو، تەلەفون بۆ ژووری کۆنتڕۆڵی بەرگری شارستانی کرا، رووداوێکی وەرگەڕانی بارهەڵگر هەیە، تیمێکمان ناردووە بۆ شوێنی وەرگەڕانی بارهەڵگرەکە.

بەپێی وتەی بەرگری شارستانی زاخۆ ئەو بارهەڵگرەی وەرگەڕاوە جۆری مارسیدسە و ژمارەی عێراقە و شۆفیرەکەی سەلامەتە.

وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت بارهەڵگرە وەرگەڕاوەکە سەدان فەردە ئاردی تورکی لێ بەربووەتەوە سەر شەقام.

وەرگەڕانی بارهەڵگرێک پێنج کاتژمێر رێگای دەربەندیخانی ...

وەرگەڕانی بارهەڵگرێک پێنج کاتژمێر رێگای دەربەندیخانی داخست