بۆ پشووی سەری ساڵ

مۆلیدەکانی سلێمانی کاتی کارکردنیان گۆڕی

964+

پێشەوا محەمەد

مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کاتی کردنیان بۆ پشووی سەری ساڵ گۆڕی و لە کاتژمێر 11ـی سەرلەبەیانی تا یەکی شەو کارەبا دەدەن لەو کاتانەی کارەبای نیشتیمانی نەبێت.

پێشتر لە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ بۆ یەکی شەو کاریان بە مۆلیدەکانیان دەکرد، لەگەڵ کاتژمێرێکی بەیانیان.

حکومەتی هەرێم لە 25ـی ئەم مانگەوە تا 2.1.2024 پشووی سەری ساڵی راگەیاندووە.

تارق سەمین، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، گۆڕینی ئەوکاتە تەنیا بۆ پشووەکەیە و دوای پشووەکە کاتی کارپێکردنی مۆلیدەکان وەک خۆیان لێدێتەوە.

وتیشی، “لەو ماوەیەدا کاتژمێری کارەبای بەیانیان نامێنێت کە لەنێوان 7:30ـی بەیانی بۆ 8:30 بە هاوڵاتیان دەدرا”.

لەناو شاری سلێمانی 575 مۆلیدەی کارەبای ئەهلی هەیە.

بێ کارەبایی بازاڕی مۆلیدەی بەرزکردووەتەوە

بێ کارەبایی بازاڕی مۆلیدەی بەرزکردووەتەوە