100 کارمەندن

تەندروستی هەولێر بۆ کارمەندەکانی: بچن کارتی بانکی وەربگرن

964+

ژووری هەواڵ

تەندروستی هەولێر داوا لە فەرمانبەرەکانی دەکات بچن کارتی بانکی وەربگرن کە لە پرۆژەی “هەژماری من” تایبەت بە موچەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێم بۆیان دروستکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24.12.2023، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ناوی 100 فەرمانبەری خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە رێکەوتی 2.1.2024 سەردانی بانکی زاگرۆس بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی کارتی “هەژماری من”.

دەبێت بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکە یەکێک لەم پێداویستیانەت پێبێت و کۆپی نەبێت، کارتی نیشتمانی، پاسپۆرت یان نفوس.

پرۆژەی “هەژماری من” ئاسانکاری دەکات بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان، لەوانەش قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی.

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 175 هەزار فەرمانبەر کە لە پرۆژەکە تۆمارکراون، “دەتوانن بە شێوەیەکی پارێزراو و شەفاف، لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری پارە (ATM)ەوە کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەستیان بە موچەکانیان بگات”، حکومەتی هەرێم وا دەڵێت.

وەزارەتی پێشمەرگە موچەکانیان بە کارتی ئەلیکترۆنی وەرد...

وەزارەتی پێشمەرگە موچەکانیان بە کارتی ئەلیکترۆنی وەردەگرن