کارەبا دەگەیەنرێتە ئه‌و تاڤگه‌یه‌ى كه وێنه‌ى له‌سه‌ر دراوى عێراقییه
964+
فەرهاد حەسەن
کارەباى نیشتمانى دەگەیەنرێتە تاڤگه‌ی (كانى به‌ست) كه وێنه‌ى له‌سه‌ر دراوى عێراقی چاپكراوه.
تاڤگه‌كه ده‌كه‌وێته سنوورى ناحیه‌ى قه‌سرێ سه‌ر به قه‌زاى چۆمان و به به‌رزى 37 مه‌تر، وه‌ك به‌رزترین تاڤگه له عێراق وێنه‌ى له‌سه‌ر دراوى جۆرى 50 هه‌زار دینارى عێراقی چاپكراوه.
پێشتر ئه‌و ماڵانه‌ى دانیشتووى نزیك تاڤگه‌كه‌ن داواى دابینكردنى خزمه‌تگوزاریان له‌حكومه‌ت كردبوو، له‌وانه‌ش دروستكردنى رێگا و راكێشانى كاره‌بای نیشتمانى.
نزیكه‌ى 50 ماڵ خانوویان له نزیكى ئه‌م تاڤگه‌یه دروست كردووه.
عه‌بدولڕه‌حمان ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى قه‌سرێ به 964ـى وت، له‌سه‌ر داواكارى خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه، له قایمقامیه‌ت و ئیداره‌ى سۆران كاریان بۆ راكێشانى كاره‌با كردووه.
وتیشی “لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رەزامەندی درا بە هێڵکاریی گەیاندنی کارەبای نیشتمانی بۆ کانی بەست”.
پرۆژه‌ى گه‌یاندنى كاره‌باكه به بڕى 112 ملیۆن دینار جێبه‌جێده‌كرێت و ده‌شڵێت “پڕۆژه‌كه بە شێوەی راستەوخۆ لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتمەند جێبەجێدەکرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، روونیكرده‌وه كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى دروستكردنى رێگاش بۆ ئه‌و شوێنه كراوه و له پلانیان دایه له داهاتوودا كانى به‌ست بكرێته شوێنێكی گه‌شتیاری و پڕۆژه‌ى جیاجیاى لێ دروست بكرێت.