کەشێكی گەنجانە و تایبەت
شەوانی زستان لە قەزای پشدەر چ دەگوزەرێت؟
+964
محەمەد عەلی – پشدەر
لە قەزای پشدەر بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، لە شەوانی زستاندا گەنجان یارییە کوردەوارییەکان ده‌كه‌ن.
له‌و شه‌وانه گرووپی قەڵادزێ میوانداری گرووپی گەنجانی گوندی بێگەڵاسیان کرد و یاریی کاڵەمستانێیان كرد.
ساڵانە زستانان هەر جارە و میوانداری گرووپی شارێک دەکەن یان خۆیان سەردان دەکەن و تەواوی شەوەکە بە یارییە کوردەوارییەکان بەسەر دەبەن.
که‌ڵەمستێن، یان كه‌ڵه‌مستانێ، دیارترین یارییە کوردەوارییه‌كانه، كه شەوانی زستان گەنجان له دیوه‌خان یان ماڵێك كۆدەکاتەوه و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا