دەروازەی قەزای سەیدسادق - وێنە: 964
رێگریان لێکرا
لە سەیدسادق زەوییەکانى شارەوانى دەکێڵرێن
964+
بڕوامەجید – سەیدسادق
چەند تراکتۆرێک ژمارەیەک زەوی شارەوانی سەیادسادقیان کێڵا و بەتۆمەتى نایاسایى بوون لەلایەن پۆلیسی قەزاکەوە رێگریان لێکرا.
هەمزە محەمەد، سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق بۆ 964 وتی: “درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە چەند تراکتۆرێک بەنایاسایی زەوی شارەوانیمان دەکێڵن، ئێمەش پۆلیسمان لێ ئاگادار کردەوە، ئەوانیش رۆیشتونەتە شوێنەکە و رێگریان لە کێڵانى زەوییەکان کردووە”.
رووبەرى زەوییەکان 50 دۆنمە و نزیکەى شەش ساڵە نەکێڵدراون، بەوتەى سەرۆکى شارەوانى سەیدسادق، ئەوهاوڵاتیانە هیچ رەزامەندییەکیان لە شارەوانى وەرنەگرتووە، چونکە زەوییەکان دەکەونە سنورى شارەوانى.
لاى خۆیەوە، رەزا محەمەد، قایمقامى سەیدسادق بە 964ى وت،”راستە ئەو هاووڵاتییانە بە نایاسایى ویستویانە زەوییەکان بکێڵن، بەڵام دەستگیرنەکراون و تەنیا لەلایەن پۆلیسەوە رێگریان لێکراوە و پێیان وتراوە تا رەزامەندى شارەوانى لەسەر نەبێت نابێت زەوییەکان بکێڵدرێن”.
پێداچونەوە؛ وریا فەتاح