حاسڵاتی رووداوەکانی ئەمڕۆی غەزە

سنوار: هەموو لەبەرامبەر هەموو

964+

ژووری هەواڵ

یەحیا سنوار سەرکردەی حەماس لە غەزە وەڵامی نێوەندگیرەکانی داوەتەوە و وتویەتی تەنیا بەوە رازی دەبن هەموو دیلەکانی ئیسرائیل لەگەڵ هەموو دیلەکانی حەماس ئاڵوگۆڕ بکەن.

یائیری کوڕی ناتەنیاهۆ جارێکی تر بووەتە جێی باس و خواسی میدیاکان، پاش ئەوەی لایکی لەسەر پۆستی کەسێک کردووە، ئەو پۆستە کە لەسەر فەیسبووک کراوە کەسێک نوسیوێتی کە ئەوەی 7ی ئۆکتۆبەر روویداوە کودەتای سوپا بووە و سوپا بە هێرشەکەی زانیوە بەڵام لێی بێدەنگ بووە.

میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە: وەزارەتی بەرگری سەرقاڵی ئامادەکردنی بودجەیەکە بۆ ئەوەی لە ئایندەدا رێ لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی حەماس و حیزبوڵا بگرێت، بەشێک لە بوجەکە بۆ فراوانکردنی گومەزی ئاسنینە.

بەرپرسێکی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە واشنتۆن پۆستی راگەیاندووە: ئەمریکا رازی نابێت ئیسرائیل لە پرۆسەی پشکنینی هاوکارییەکان دوور بخرێتەوە، هەموو هاوکارییەک کە دەچێت بۆ غەزە دەبێت ئیسرائیلییەکان بیبینن.

کەناڵی CNN بڵاویکردەوە: شیکاری هەواڵگری ئەمریکا دەریانخستووە پێگەوەو متمانەی حەماس لەناو وڵاتانی عەرەبی لە دوای 7ی ئۆکتۆبەرەوە زیادی کردووە.

لەوەتەی حوسییەکان رێڕەوی دەریای سوریان کۆنترۆڵکردووە، جموجۆڵی بازرگانی لە بەندەری ئیلاتی ئیسرائیلی بەڕێژەی 85% کەمی کردووە.

سوپای ئیسرائیل نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانیی گرت

سوپای ئیسرائیل نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانیی گرت