پۆلیس دەڵێت سزاى دەدەین

یەکێک لەو کەسانەی وێنەى سەدامى بەرزکردەوە دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى کەرکوک، دەستگیرکردنى یەکێک لەو تۆمەتبارانەى راگەیەند، کە شەوى 18ى ئەم مانگە، لەبەردەم بیناى پارێزگاى کەرکوک وێنەى سەدام حسێنیان بەرز کردبویەوە.

شەوى 18.12.2023، لە کاتێکدا بەشێک لەلایەنەکان بەبۆنەى سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاهەنگییان دەگێڕا، چەند کەسێک لەبەردەم بیناى پارێزگاى کەرکوک وێنەى سەدام حسێنیان بەرز کردەوەو دروشمی حزبى بەعسیان دەوتەوە.

پۆلیسى کەرکوک، فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ئەو کەسانە دەرکردووە و بەپێى راگەیەنراوێکى پۆلیس، ئەمڕۆ یەکێک لە تۆمەتبارانیان دەستگیرکردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، دواى لێکۆڵینەوە و سەیرکردنەوەى گرتەکان، لە هەوڵێکى مەیدانیدا، کاتژمێر 4:00ى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، یەکێک لەو تۆمەتبارانە دەستگیرکراوە.

جەختیشکراوەتەوە، ئەنجامدەرانى ئەو کارە سزای یاسایى وەردەگرن و هیچ جێگەیەکیش بۆ شوێنکەوتوانى رژێمى پێشوو لە عێراقدا نەماوە.

سەدام حسێن شەش ساڵ زیندانی دەکرێت

سەدام حسێن شەش ساڵ زیندانی دەکرێت