یەکەم رۆژی نمایشی بووە

فیلمی شین شار بە شار دەگەڕێت

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە سلێمانی فیلمێکی نوێی کوردی بەناوی “شین” نمایشکرا، دەر‌هێنەری فیلمەکەش دەڵێت دەمانەوێت لە شارەکانی دیکەش نمایشی بکەین و تێچووەکەشی نزیکەی 180 هەزار دۆلار بووە.

فیلمی شین لە دەرهێنانی محەمەد مستەفایە و گۆرانیبێژ هەڵوێست محەمەد رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، بەڵام جیاواز لە هەموو رۆڵەکانی دیکە ئەمجارەیان وەستای نانەوایە و لە نمایشەکەشدا بەهەمان ستایلەوە دەرکەوت و تایبەت بە 964 وتی، لەم جلانە باشتر و جوانترم دەستنەکەوت، چونکە ئەو کەسانەی بە پاکی و قوتی خۆیان پەیدا دەکەن شایەنی ئەوەن لەسەر فەرشی سور بن.

ئەم فیلمە شەش ئەکتەر رۆڵی سەرەکیان تێدا بینیووە، ژانەری درامیە و باس لە چیرۆکێکی کۆمەڵایەتی دەکات، محەمەد مستەفا دەرهێنەری فیلمەکە بە 964ی وت، ” تێچووەکەی بە نزیکەیی 180 هەزار دۆلار بووە و هێشتا خەرجی دیکەشمان ماوە، چیرۆکی فیلمەکە بە تەواوی لەگەڵ بینەری کوردی یەک دەگرێتەوە”.

هەڵوێست محەمەد، رووبار خالید، ئالا عەباس، شەماڵی عەبەڕەش، كارۆ سەوز و كەژان عەبدولوەهاب رۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕن.

هەڵوێست محەمەد بە نیازی دوورگە و شینە

هەڵوێست محەمەد بە نیازی دوورگە و شینە