بۆ چوار مانگە

حکومەتی عێراق بڕیاریدا نەوتی سپی بە هەرزانتر بۆ هەرێم دابین بکات

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

حکومەتی عێراق بڕیاریدا بۆماوەی چوار مانگی داهاتوو، نرخی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بە هەرزانتر دابین بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لەسەرەتای ئەمساڵەوە بۆ ماوەی چوار مانگ نەوتی سپی بە نرخی نیوەی پێشوو دابین بکات، لەمەوبەر بۆ هەر لیترێک عێراق 500 دیناری دیاریکردبوو، بەڵام بەپێی بڕیارە نوێیەکە نرخی هەر لیترێک نەوت بە 250 دینار دابین بکات.

د.عزەت سابیر بە 964ی راگەیاند ،لە دوای 1.1.2024 بڕی 150 ملیۆن لیتر تەرخاندەكرێت بۆ هەرێمی كوردستان، بۆ هەر لیترێك 250 دینار دیاریكراوە، هەموو هاوڵاتیانی هەرێم دەگرێتەوە و سەرەتا لەو ناوچانە دابەشدەكرێت كە ساردەو و پێویستیان زیاترە.

بڕیارەكە لە 1.1.2024-وە جێبەجێدەكرێت، هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوتی بە بڕی 50 هەزار دینار پێدەدرێت.

لە سەرەتای مانگی 10 پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد، دواتر گەیشتە ناو شارەکان و ئەو پرۆسەیە تا ئیستاش بەردەوامە و هەر بەرمیلێکی 200 لیتری بە 100 هەزار دینار بە هاوڵاتیان دەدرێت.

حکومەتی عێراق لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ بڕیاریداوە لە سندوقی گەشەپێدان 50 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی شەنگال و دەشتی نەینەوا تەرخان بکات.

داڕشتنەوەی: فەهمی نەبی

لە هەرێم 58%ی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە

لە هەرێم 58%ی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە