رێنمایی نوێ بڵاوکرایەوە

بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت 91 هەزار دینار بخەرە سەر هەژمارەکەت

964+

ژووری هەواڵ

پاسپۆرتی سلێمانی شەش رێنمایی نوێی کارپێکردنی هەژماری بانکی بۆ دەرهێنانی پاسپۆڕت بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە هەژماری بانکی 91 هەزار دینار کەمتری تێدا نەبێت بۆ هەر مامەڵەیەکی پاسپۆرت.

پێویستە هەژماری بانکییەکە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دەرچووبێت و خاوەنەکەی تەمەنی لە سەروو 18 ساڵەوە بێت.

پێشتر نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاندبوو، ئەو رێکارە دەچێتە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەوە، کە پارەدان لە کاشەوە بکرێتە ئەلیکترۆنی و رێگری لەوە بکرێت سپیکردنەوەی پارە لە رێی ئەو کارتانەوە بکرێت.

رێنماییەکان ئەمانەن:

1 – ناوی خاوەن کارتی لەسەر بێت.
2 – هەر هاوڵاتییەک تەمەنی سەروو 18 ساڵ زیاتر بوو هەژماری بانکی خۆی هەبێت.
3 – هەژماری بانکی باوک بۆ مناڵی خوار 18 ساڵ بەکاردێت.
4 – هەژماری بانکی دایک بۆ مناڵی خوار 18 ساڵ بەکاردێت.
5 – هەژماری بانکی پێویستە 91 هەزار دینار کەمتری تێدا نەبێت بۆ هەر مامەڵەیەکی پاسپۆرت.
6 – پێویستە هاوڵاتی پاسۆردی خۆی بزانێت.

پاسپۆرتی سلێمانی: بۆ سەرەگرتنێک 100 هەزار دینار مەدەن

پاسپۆرتی سلێمانی: بۆ سەرەگرتنێک 100 هەزار دینار مەدەن