بە درێژایی پێنج کیلۆمەتر

سێ پڕۆژە بۆ دەروازەی حاجیاوا دروستدەکرێن

964+

پێشەوا محەمەد

لە دەروازەی حاجیاواوە بە درێژایی پێنج کیلۆمەتر بۆ ناو شارەکە سەوز دەکرێت و دوو خەزانی ئاویشی تێدا دروستدەکرێت.

دروستکردنی خەزانی ئاوەکان لە جێبەجێکردندایە و بڕیار وایە بە سێ قۆناغ تەواو بکرێت و پێشبینی دەکرێت تا مانگی چواری ساڵی داهاتوو بخایەنێت.

هیوا عەبدوڵا، ئەندازیار لە بەشی باخچەکانی شارەوانیی ناحیەی حاجیاوا بە 964ـی راگەیاند، پڕۆژەکە بریتییە لە دانانی سیستمی ئاودێریی زیرەک، رووناککردنەوە و دوو خەزانی ئاو و روواندنی دوو هەزار نەمام تێیدا.

وتیشی، “سەرجەم قۆناغەکان 204 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و قۆناغ قۆناغ کێشەی جێبەجێکردنی نییە و ئەنجام دەدرێت”.

لەناو سەنتەری ناحیەی حاجیاوا نزیکەی 26 باخچە و پارکێکی خێزانی هەیە و رێژەی سەوزایی تێیدا نزیکەی 9%ـیە.

“دابینکردنی بوودجەکەی لەسەر داهاتی 100%ـی فرۆشتنی زەوییە نایابەکانی ناحیەکەیە و بە چاندنی ئەو نەمامانەش رێژەی سەوزایی ناحیەکەمان زیاد دەکات”، ئەوەش قسەی هیوا عەبدوڵایە.

كێشه‌ى ده‌رگاى مینى پاسه‌كانى حاجیاوا سه‌ریهه‌ڵداو...

كێشه‌ى ده‌رگاى مینى پاسه‌كانى حاجیاوا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌