توری شارەزوور چنرایەوە و رەوانەی بازاڕەکانی هەرێم و عێراق دەکرێت
964+
محەمەد عومەر- هەڵەبجە
یەکەم بەرهەمی توری ئەمساڵ لە شارەزوور پێگەیشت و دەست بە چنینەوەی کرا
ساڵانە لە مانگی نۆ دا دەست دەکرێت بە چاندنی تورو پاشان لە مانگی 12 دەست بە چنینەوەی دەکرێت.
کەیوان فایەق جوتیارێکی گوندی تەپەتۆڵەکەیە لە شارەزور بە 964ـێ وت، ساڵانە پێنج بۆ 15 دۆنم زەوی دەکەین بە تور و هەر دۆنمێك سێ کیلۆ بنەتۆی پێویستە و لە پاش لێکردنەوەی بەرهەمەکە رەوانەی بازاڕەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی دەکەیەن.
دەشڵێت، توری شارەزوور رەوانەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت.
لە دەشتی شارەزوور چوار جۆر تور بەرهەمدێت، کە بە توری خڕ و توری درێژ ناودەبرێت بە ڕەنگەکانی سورو پەمەیی و سپی و مۆر.
پێداچوونەوە: توانا نەقی