بە تەقەی خۆشی
لە چەمچەماڵ سێ کەس بریندارن
+964
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
بەهۆی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە چەمچەماڵ تەقەی خۆشیی کرا و بە هۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە هەریەک ناحیەکانی شۆڕش و تەکیەی کاکەمەند و قەزای چەمچەماڵ، لەگەڵ ناحیەی قەرەهەنجیر، سەر بە کەرکوک، تەقەیەکی زۆر کرا بە هۆی سەرکەوتنی لیستە کوردییەکانەوە.
نورەدین فەخرەدین بەرپرسی یەکەی فریاکەوتنی خێرای نەخۆشخانەی گشتیی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ، بە 964وت، “بەهۆی تەقەی خۆشییەوە دوو گەنجی تەمەن 19 ساڵ و 21 ساڵ بە فیشەک بریندار بوون”.
بەرپرسەکەی تەندروستیی چەمچەماڵ باسی لەوەش کرد، “برینی گەنجەکان سووکە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شەهید پێشرەو لە چەمچەماڵ چارەسەر وەردەگرن، یەکێکیان فیشەک بەر رانی کەوتوە و ئەوەی دیکەیان فیشەک بەر قاچی کەوتووە”.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چەمچەماڵ بە 964ی وت، “لە ئەنجامی تەقەی خۆشی دوو کەس بریندارن و دانیشتووی چەمچەماڵن”.
زانیاری نوێ
11:36
نورەدین فەخرەدین بەرپرسی یەکەی فریاکەوتنی خێرای نەخۆشخانەی گشتیی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ، بە 964 وت، كهسی سێیهمیش بریندار بووه و فیشهك بهر سینگی كهوتووه، بۆیه رهنگه رهوانهی سلێمانی بكرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا