هەموو مانگێک لە کەرکوک پێشانگای کتێب دەکرێتەوە
964+
کاروان ساڵح – هەولێر
ناوەندی رۆشنبیری دیالۆگ لە کەرکوک، بە 800 ناونیشانی جیاواز، پێشانگای کتێبی لەناو مۆڵێکی شارەکە کردەوە و بڕیارە بە درێژایی ساڵ هەر مانگەی لە شوێنێک پێشانگا بکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی کانونی دووەمی 2022، لەناو تایم مۆڵی شاری کەرکوک، پێشانگایەکی کتێب کرایەوە، کتێبەکان بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بوون.
هەڤاڵ دارا، ئەندامی ناوەندی دیالۆگ بۆ +964 قسەی کرد و وتی “ناونیشانی کتێبەکان زیاتر شیعر و چیرۆک و گەشەپێدانی مرۆیین، ئامانجمان ئەوەیە منداڵ و خەڵک لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان دوورکەونەوە”.
پێشانگاکە ناوەندی رۆشنبیری دیالۆگ پێی هەستاوە، وا بڕیارە سێ رۆژ بەردەوامبێت.