بووەتە هۆی رووداوی هاتوچۆ

رێگای خەلەکان – رانیە بێ تابلۆ و هێڵکاریە

+964

بەرزان عوسمان – دوکان

رێگەی خەلەکان – قەزای رانیە زیاتر لە 40 کیلۆمەترە و تا ئێستا هێڵکاری بۆ نەکراوە و هیچ تابلۆیەکی نییە، ئەمە گرفتی بۆ شۆفێران دروستکردووە و هۆکارێکی سەرەکییە بۆ رووداوەکانی هاتوچۆ.

جگە لە نەبوونی هێڵکاری و تابلۆ، شەقامەکە بەشێکی یەک ئاڕاستەیە، لەکاتی تەم و بەفر و باران و وەرزی زستاندا، بەتایبەتی شەوان رووداوی هاتوچۆی لێدەکەوێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19.12.2023، عەقید دانا جەبار، لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی خەلەکان بە 964ـی راگەیاند، چەندین جار سەروی خۆیان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو گرفتانە چارەسەر نەکراون، دەشڵێت، تیمێکی ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە سەردانیان کردون و چاوەڕێن کاری پێویست ئەنجام بدەن.

“ئەو رێگایە رێگایەکی گرنکە چونکە پارێزگای سلێمانی بە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەرین دەبەستێتەوە و رۆژانە قەرەباڵغیەکی زۆری لەسەرە و ساڵانە چەندین رووداوی هاتوچۆ لەو رێگەیە رودەدەن”، عەقید دانا جەبا وای وت.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر

بارهەڵگرەکان بۆ هاوڵاتیانی خەلەکان بوون بە کێشە

بارهەڵگرەکان بۆ هاوڵاتیانی خەلەکان بوون بە کێشە