لە رێگەی ئامێری ATM
وەزارەتی پێشمەرگە موچەکانیان بە کارتی ئەلیکترۆنی وەردەگرن
964+
ژووری هەواڵ
بەشێک لە کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە شێوازی وەرگرتنی موچەکانیان کراوە بە سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنی، رۆژی یەکشەممە یەکەم موچەیان لە رێگەی ئامێری پارەدانی ATM وەرگرت.
سیستەمەکە بەشێکە لە پرۆژەی “هەژماری من”، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 175 هەزار فەرمانبەر لێیسودمەند بوون.
پەیجی فەرمیی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە فەیسبوک ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، دهردهكهوێت كه فهرمانبهرانی وهزارهتی پێشمهرگه موچهكانیان لە رێگەی پڕۆژهی (ههژماری من) و ئامێری پارە راکێشان ATM وەردەگرن.
پرۆژەی “هەژماری من” ئاسانکاری دەکات بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان، لەوانەش قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی.
ئێستا 175 هەزار و 381 فەرمانبەر کە لە پرۆژەکە تۆمارکراون، “دەتوانن بە شێوەیەکی پارێزراو و شەفاف، لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری پارە (ATM)ەوە کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەستیان بە موچەکانیان بگات”، حکومەتی هەرێم وا دەڵێت.