بووەتە ترێند
گەنجێکی فارس لەگەڵ بوکەڵەکانی تاران دەهێنێتە هەڵپەڕکێ
+964
پەری ساڵح
شایی و هەڵپەرکێی گەنجێکی فارس بەناوی ماجید یارئەحمەد لەگەڵ چەند بوکەڵەیەک بە جلوبەرگی کوردییەوە لەناو جەرگەی تاران، لە سۆشیال میدیای کوردی و ئێرانی بووەتە ترێند.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای بوکەڵە گەورەکانی ئێران حامید زەرعان، تایبەت بە 964 بە زمانی فارسی وتی، خۆشحاڵین توانیمان کولتووری کوردی بە جیهان بناسێنین و جێگای شانازییە.